له پاش پـێـنج ڕۆژ له هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی چه‌کداره ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به قاعیده له باکوری مالی، وا ئێسـتا هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا ئاماده‌کاری بۆ شیانی هێرشی زه‌مینی ده‌که‌ن.
له‌وه‌تای ڕۆژی ههینـیهوه هه‌تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 800 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسایی گه‌یشـتوونه‌ته مالی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی ئه‌و وڵاته. بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌یان بگاته 2500 سه‌رباز.
هه‌روه‌ها له به‌یانی ئه‌مڕۆوه نزیکه‌ی 100 ماشێـنی له‌شـکری له وڵاتی ئایڤری کۆسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته مالی، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک تانک و زرێپـۆش هه‌ن.
هاوکات سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند که به سه‌ردانێـک له وڵاتی میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب (ئیمارات) بوو، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له مالی نامێنـنه‌وه و هه‌ر کاتێـک سه‌قامگیری و ئارامی بۆ ئه‌و وڵاته گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا ده‌کشێنه‌وه.