له کاتیکدا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زی ئه‌تۆمی هه‌رمان ناکهیرتس له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی ئه‌و ئاژانسه ڕۆژی چوارشه‌مه به پێی هه‌واڵی ئاسۆشیتدپرێس سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێران بدوێن، ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئایینی به پێی فه‌رمانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ریکردوه، تێیدا چه‌که‌کانی ناو‌کی قه‌ده‌غه ده‌کات.
جه‌عفه‌ری حامیدی، ئوستادی به‌شی زانست له زانکۆی زانستهکانی ژیان له نۆڕۆێژ ده‌ڵێت وته‌یه‌کی له ئه‌و بابه‌ته بۆ ئێرانیـیه‌کان تازه نیـیه و " کاتی خۆشی خومه‌ینی جامی ژه‌هری خوارده‌وه و کۆتایی به شه‌ڕی ئێران و عێڕاق هێنا."
به بڕوای به‌ڕێز حامیدی، ههنگاوێکی له‌م جۆره به‌ستراوه‌ته‌وه به دوو لایه‌ن و هۆکاران. یه‌که‌م: کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و وته‌یه‌دا چه‌نده‌یان سه‌داقه‌ت هه‌یه. و لایه‌نه‌که‌ی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌رکی کومه‌ڵگای جیهانی له نێویاندا ڕۆژئاوا، ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیمۆکرات که بڕیاریان داوه پێش به پرۆگرامی ناو‌کی ئێرانێ بگرن، که چه‌ند گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران.
به‌ڕێز حامیدی زیاتر شی ده‌کاته‌وه که ئه‌گه‌ر خامه‌نه‌یی به ڕاستی بێت، " ئه‌وه دیاره گه‌مارۆی ئابووری به‌ربینگی پـیگرتوون".
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ڕه‌فتاری ئێران به‌رامبه‌ر به چه‌کی ناو‌کی سیاسه‌تی داخوا ده‌ستبه‌رداری بێت یان هه‌روا درێژه‌ی پێبدات ڕێبازی "سزادان و پاداش"ی گرتۆته به‌ر.
به‌ڕێز حامیدی به ئاماژه کردن به سیاسه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کۆماری ئیسلامی له ڕابردوودا، پـێدادهگریت که چۆن تا ئێستا کۆماری ئیسلامی درۆی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی کردوه، "ڕێگای ئه‌وه نامێنێته‌وه که گه‌مارۆی ئابووری له سه‌ر ئێران سووک یان که‌م بکرێته‌وه."