دواى ئازادکردنى نزیکەى 335 زیندانیکراو، ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنى ناوى گیراوان لە گرتوخانەکانى دەرەوەى شارى موسڵ پـێکدههێنێت و داواش لە کەسوکارى گیراوان دەکات سەردانى ئەو لیژنەیە بکەن بۆ تۆمارکردنى ناوەکان، تاوەکو دواتر ڕەوانەى لیژنەکەى سەرۆک وەزیران مالیکى بکەن.
لەیلا ڕێکانى سەرۆکى کۆمیتەى مافى مرۆڤى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ کە بە سەرۆکى ئەو لیژنەیە دەستنیشان کراوە، بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت لەماوەى دوو رۆژى کارى ئەو لیژنەیە ناوى نزیکەى 2هەزار زیندانیکراو تۆمارکراون و پرۆسەکەش ههتا 24 ى ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. دەشڵێـت ئەمڕۆ ئەو ناوانهمان ڕەوانەى لیژنەکەى ئەنجومەنى وەزیران کرد بۆ سەیرکردن و چاوخشانەوە بە دۆسیەکانیان.
لاى خۆیەوە جەبر عەبد رەبۆ سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ رەخنە لە کارەکانى حکومەت و لیژنەکەى سەرۆک وەزیر نورى مالیکى دەگرێت، لەوەى جدى نین لە کارەکانیان. دەشڵێت 3 ساڵ بوو ئێمە کارمان بۆ یەکلایـیکردنەوەى دۆسیەى گیراوان دەکرد، بەڵام حکومەت خۆى گێل دەکرد.
لەسەر ئاستى شەقامیش ئەمڕۆ دوایـین مۆڵەتى خۆپیشاندەران بوو بۆ حکومەت و گۆڕەپانى ئەحرار دەستیکرد بە مانگرتنى سەرتاسەرى و زۆربەى شەقام و بازاڕەکانیش داخران.