هێشتا لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان، به‌رنوسی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم مشت و مڕێکی نوێی له په‌رله‌ماندا دروستکردووه.
نزیکه‌ی نیوه‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم ئه‌و یاداشته‌یان مۆرکردووه و داوای ڕیفۆرمی ئه‌و یاسایه ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌ک ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرێت نه‌ک بخرێته ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه.
به‌پێی ئه‌و پڕۆژه یاسایه وه‌ک له به‌ندی چوارهه‌میدا هاتووه سه‌رۆکی هه‌رێم له ده‌نگدانێکی نهێنیدا پێویستی به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کانی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم ده‌بێت.
هه‌ر له‌و به‌رنوسه‌دا گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌ستنیشانکراوه و ده‌شتوانێت ته‌نها بۆ دوو گه‌ڕێ سه‌رۆکایه‌تی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
هۆکاری سه‌ره‌کیش بۆ ئه‌م ڕیفۆرمه له یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا وه‌ک له بهرنوسهکهدا هاتووه ئه‌وه‌یه سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا په‌رله‌مانیه و له‌م جۆره سیسته‌مه‌شدا پێویسته سه‌رۆکێک هه‌بێت یه‌کێتی گه‌ل و وڵات به‌رجه‌سته بکات.
له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌م به‌رنوسه‌یان مۆرکردووه و داوای ڕیفۆرم ده‌که‌ن ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی کوردستانیشی تیادایه.
بۆ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا خسته به‌ر باس.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
ئاسۆ که‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی.
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه.