قه‌یرانی بارمته‌کانی که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه له کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی گازی سـروشـتی له بیابانی جه‌زائیر ده‌سـتگیرکران، هێشتا به‌رده‌وامه و هه‌تا ئێسـتا چاره‌نووسیان به ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ده‌وڵه‌تی جه‌زائیر ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌تی له‌شـکر بۆ ئازادکردنی بارمته‌کانی له لایه‌ن چه‌کداره ئیسلامیـیه‌کانه‌وه ده‌سـتگیرکراون، هێشتا به‌رده‌وامه و له ئێسـتادا شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی کارمه‌ندانی کارگه‌که پارێزراوه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایش به هه‌مان ئاژانسی گوت، هێزه تایبه‌ته‌کانی جه‌زائیر هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18 چه‌کداریان کوشـتووه.
حکومه‌تی جه‌زائیر هێشـتا زانیاری وردی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ناداوه و نازانرێت به ته‌واوی چه‌ند بارمته ڕزگارکراون و چه‌ندیش کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ئه‌مڕۆ له وتارێـکیدا بۆ یاسادانه‌رانی وڵاته‌که‌ی پـشـتڕاستی کرده‌وه که هێشـتا هه‌ڵمه‌تی ڕزگارکردنی بارمته‌کان کۆتاییپـێنههاتووه و هێزێـکی به‌ریتانی وان به‌ڕێوه بۆ جه‌زائیر تاوه‌کو یارمه‌تی هێزه‌کانی جه‌زائیر بده‌ن.
گوتیشی جه‌زائیری و که‌سـانی بیانی به لایه‌نی که‌م حه‌وت وڵات له نێو بارمته‌کاندان که به لایه‌نی که‌م 30 که‌سیان به‌ریتانین.