له‌شکری مالی ده‌ڵێت هێزه‌کانی به ته‌واوی دهسـتیانگرتووهتهوه به‌سه‌ر شـارۆچکه‌ی کۆنـنا له ناوه‌ندی باکوری وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش هاوکاتی گه‌یشـتنی هێزی زیاتری فه‌ڕه‌نسی و وڵاتانی ده‌روربه‌ر بۆ شه‌ڕی چه‌کداره توندڕه‌وکانی ئه‌و وڵاته.
پـێشـتریش له‌شـکری مالی چه‌ند جارێـک هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی خۆی له کۆنـنا ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام ناتوانرێت ئه‌م هه‌واڵانه پـشـتڕاستبکرێنهوه، چونکه سه‌خته بۆ ڕۆژنامه‌وانان بچنه نێو شـارۆچکه‌که‌وه.
وا بۆ هه‌فته‌یه‌که هێزی فه‌ڕه‌نسی و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی ڕۆژئاوای ئه‌فریکا له شه‌ڕدان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌کداره توندڕه‌و ئیسلامیـیانه‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده که ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باکوری مالیدا، به‌ڵام ئه‌م هێزانه ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌کی توند بوونه‌ته‌وه که وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌کرد به‌و شێوه‌یه بێت.
له ئێسـتادا 1400 سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی له مالیدان و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو بگاته 2500 سه‌رباز. فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ربازانه له‌وێ ده‌مێنـنه‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ مالی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریکا ده‌ڵێن به په‌سه‌ندکردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، 2 هه‌زار سه‌ربازیش له نه‌یجیریا و نه‌یجه‌ر و چاد و بۆرکینا فاسۆ و تۆگۆ به‌م زووانه ده‌گه‌نه مالی.
ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا یارمه‌تی فه‌ڕه‌نسـا ده‌دات له گواستنه‌وه‌ی هێز و که‌لوپه‌له‌کانی بۆ مالی، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کرد ئه‌گه‌ر نیازی هه‌بێت هێزیش ڕه‌وانه بکات.