گه‌وره پـشـکنه‌رانی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌وان نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن بۆ لێـکۆڵینه‌وه له به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام بڕیاردراوه له‌و باره‌یه‌وه مانگی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبکرێت.
پاش دوو ڕۆژ له وت‌ووێژیان له تارانی پایته‌ختی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرمان ناکارێتس سه‌رۆکی تیمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و تیمه‌که‌ی گه‌یشـتنه‌وه فڕۆکه‌خانه‌ی ڤیه‌نـنا.
ناکارێتس بۆ ڕۆژنامه‌وانان لێـدوانی دا و گوتی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وتووێژی زۆریان ئه‌نجامداوه به مه‌به‌سـتی ڕێگه‌دان به پـشـکنینی بنکه‌یه‌کی له‌شـکری که ماوه‌یه‌کی درێژه داوای پشـکنینی ده‌که‌ن. گوتیشی بڕیاریان داوه له 12 ی مانگی دوو گه‌ڕێـکی دیکه‌ی وتووێژ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سـازبکه‌ن.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم دیه‌وێت بنکه‌ی له‌شـکری پارچین بـپشـکنێت که گومان ده‌کرێت تیایدا کار بۆ به‌رنامه‌ی ناو‌کی بکرێت به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی. ئێرانیش لای خۆیه‌وه ئه‌و گومانانه ڕه‌تده‌کاته‌وه.