ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌رمی جه‌زایر ده‌ڵێت هێزی تایبه‌تیی وڵاته‌که دوا هێرشیان کردۆته سه‌ر ئیسلامیه‌کانی بارمته‌کانیان له بنکه‌یه‌کی سوته‌مه‌نیدا گرتووه له بیابانی جه‌زایر.
له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌که‌ی (ئه‌ی پی ئێس)دا هاتووه هێزه تایبه‌ته‌کان له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا 11 توندڕه‌و کوژراون که په‌یوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه.
هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ڕفێنه‌ره‌کان حه‌وت بارمته‌ی بیانیان کوشتووه، به‌ڵام ئه‌وه دیار نییه هێشتا ئایا ئه‌و حه‌وت بیانیه له نێو ئه‌و دوازده بارمته بیانی و جهزایریه کوژراوهدان که پێشتر ڕاگه‌یاندرابوو.
لیۆن په‌نێتا، وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت واشنتۆن هه‌موو ههنگاوێکی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئه‌مریکایی له هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاکان له جه‌زایر و شوێنه‌کانی تری ناوچه‌کانیش.
به‌ڕیز په‌نێتا له‌سه‌ر کێشه‌ی بارمته‌کان له وڵاتی جه‌زایر، به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی گوتووه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یارمه‌تی وڵاتانی تر ده‌دات له دۆسێی ڕێگه گرتن له توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان له‌وه‌ی بنکه له ناوچه‌که‌دا دابنێن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵیت ئامانج ئه‌وه‌یه ڕێگه له ئه‌لقاعیده بگیرێت له‌وه‌ی ئه‌و شێوازی کاره تێرۆریستیانه بکات که له جه‌زایر کردونی.
له واشنتۆنیش، هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی گوتویه‌تی نیگه‌رانیه‌کی زۆر دایگرتووه سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی قه‌یرانی بارمته‌کان و داوای له حکومه‌تی جه‌زایریش کردووه چی له توانادایه بیکات بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بارمته‌کان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دوابه‌دوای ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کانی میدیای جه‌زایری هات که ده‌ڵین 12 که‌سی جه‌زایری و بیانی کوژراون پاش ئه‌و هێرشه‌ی له‌شکری جه‌زایر کردبووی.
هه‌ر دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه که یه‌کێک له کوژراوه‌کان هاووڵاتیه‌کی ئه‌مریکاییه.
خانم کلنتن کێشه‌که‌ی به کێشه‌یه‌کی تابڵێی سه‌خت و ترسناک ناودێر کردووه و ئه‌وه‌شی گوتووه له‌به‌ر هۆکاره ئاسایشیه‌کان ناتوانێت زانیاری زیاتر بدات.
هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا و به‌ریتانیاش وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت قه‌یرانی بارمته‌کان به مردنێکی زۆره‌وه کۆتایی پێهات و ده‌شڵێن به‌ڵام هێشتا ورده‌کاریه‌کان نادیارن.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا لیون په‌نێتا و فیلیپ هامۆند لۆمه‌ی ئه‌و خوێنڕشتنانهیان له ئه‌ستۆی توندڕه‌وه‌کان ناوه نه‌ک حکومه‌تی جه‌زایر بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکرییه‌ی کردبووی.