ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوی ئافریکا ڕۆژی شه‌ممه کۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێکردنی ناردنی هێزی زیاتر بۆ مالی تا یارمه‌تی هێزه‌کانی فه‌ره‌نسا بده‌ن که شه‌ڕی دژی ملیتانه ئسیلامییه‌کان له باکوری ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن.
کۆبونه‌وه‌که له ئه‌بیجانی پایته‌ختی کۆتۆڤوار ئه‌نجام ده‌درێت سه‌رۆکانی چه‌ندین وڵاتی کۆمه‌ڵی ئابوری ڕۆژائاوی ئافریا ناسراو به ECOWAS تیایدا به‌شداری ده‌که‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمسیۆنی ECOWAS ڕایگه‌یاند بارودۆخی مالی پێویستی به کردارێکی دهسبهجێیه.
کاربه‌ده‌ستان له مالیش ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پشتیوانی فه‌ره‌نسا ده‌ستیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر شارێکی دیکه‌ی که له‌لایه‌ن ملیتانه ئیسلامییه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ کرابوو.
کاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی له ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند ملیتانه‌کان له دیابلی ده‌رکراون ئه‌و ناوچه‌یه‌ی که 400 کیلۆمه‌ته‌ر دوره له باماکۆی پایته‌خته‌وه. ئه‌و ناوچه‌یه له ڕۆژی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن ملیتانه ئیسلامییه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
پێشتریش له‌شکری مالی و فه‌ڕه‌نسا ڕایانگه‌یاند ده‌ستیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر ناوچه‌ی کونادا.