له ڕۆژی شه‌ممه‌وه چالاکییه‌کانی ئاماده‌کاری بۆ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکایه‌تی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ستپێده‌کات.
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆک و هاوسه‌ره‌که‌ی نه‌ریتی ڕۆژی خۆبه‌خشینیان له شه‌مه‌و یه‌کشه‌ممه‌ی پێش ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردن ده‌سپێکرد.
له ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما و جێگری سه‌رۆک جۆ بایدن له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌م نه‌ریته‌و و ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیش له هه‌ر 50 ولایه‌ته‌که به‌شداری کاری خۆبه‌خشی ده‌که‌ن.
سه‌رۆک و جێگره‌که‌ی داوا له هه‌مو ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگاکانی خۆیاندا خۆبه‌خشانه کار بکه‌ن. له ده‌رنگانێکی ڕۆژی شه‌ممه مشێڵ ئۆباما و جیل بایدن میواندارێتی کۆنسێرتێکی منداڵان ده‌که‌ن، که له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕێزی تایبه‌ت له خێزان و منداڵانی سه‌ربازانی وڵات ده‌گیرێت.
سه‌رۆک ئۆباما دوو جار سوێند ده‌خواته‌وه یه‌که‌میان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و پاشان له ڕێوڕه‌سمێکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت له کۆشکی سپی سوێندی یاسای ده‌خوات ئه‌مه‌ش به پێی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکایه که سوێندخواردنی سه‌رۆکایه‌تی له 20 ی مانگی 1 بێت. و پاشان له ڕۆژی دووشممه 21 ی مانگی 1 که ده‌کاته ڕۆژی پشتوودانی فیدڕاڵی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایک بوونی خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤ دکتۆر مارتن لوته‌ر کینگ سه‌رۆک له ڕێوڕه‌سمێکی گشتی له پایته‌ختی وڵاته‌که سوێندی یاسای ده‌خواته‌وه که ده‌ست ده‌خاته سه‌ر دوو ئینجیل یه‌کێکیان هینی سه‌رۆک ئیبراهم لینکن و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش هینی دکتۆر کینگ.