جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له مه‌راسیمێـکی تایبه‌تدا له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له واشنتن به فه‌رمی سوێندی یاسایی خوارد.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سوپاس و پـێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ نزیکه‌ی 120 که‌س له که‌سوکار و هاوڕێـکانی، ئه‌وانه‌ی له شوێنی حه‌وانه‌وه‌که‌ی له U.S. Naval Observatory گردبووبوونه‌وه بۆ به‌شداریکردن له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌که‌ی بۆ گه‌ڕی دووه‌می له پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکادا.
پاشان جۆ بایدن به‌ره‌و گۆڕسـتانی Arlington National به‌ڕێکه‌وت، تاوه‌کو له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما یهکبـگرێتهوه له ڕێوڕه‌سمی دانانی تاجه گوڵینه وه‌ک ئه‌و نه‌ریته‌ی باوه له مه‌راسیمه‌کانی سوێندی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا. پاشـان سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی سوێندی فه‌رمی خۆی ده‌خوات.
به‌پـێی ده‌سـتوری ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت سه‌رۆک له 20 مانگی یه‌کدا سوێندی سه‌رۆکایه‌تی بخوات، به‌ڵام چونکه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یه، جارێـکی دیکه سبه‌ی دووشه‌ممه سه‌رۆک و جێـگره‌که‌ی سوێندی یاسایی ده‌خۆنه‌وه له‌و ڕێوڕه‌سمه جه‌ماوه‌ریـیه‌ی له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی کۆنگرس‌دا سـازده‌کرێت.
چاوه‌ڕوان ناکرێت له ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه وه‌ک ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی سـاڵی 2009 خه‌ڵـکێـکی زۆر ئاماده‌بن. له ڕێوڕه‌سمی گه‌ڕی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌س هاتبوون، به‌ڵام بۆ ئه‌م گه‌ڕه پـێشـبینی ده‌کرێت 800 هه‌زار که‌س ئاماده‌بن.
سه‌رۆک ئۆباما له سوێندخواردنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ئنجیلێـکی بنه‌ماڵه‌ی خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سوێنده‌که‌ی ده‌خوات له‌سه‌ر ئنجیلێـکی سه‌رۆکی پـێشووی ئه‌مه‌ریکا ئبراهام لینکن و ئنجیلێـکی ڕێبه‌ری مافه سیڤیلیـیه‌کان مارتن لوثه‌ر کنگ، ئه‌وه‌ی له 1968 دا تێرۆرکرا.