لێژنەیەکى پەرلەمانى کە لە 6 ئەندام پەرلەمان پـێکهاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداو و پـێشێلکاریانەى 7ى ئەم مانگە کە دەرهەق بە خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە ئەنجام درابوون، گەیشتە شارى موسڵ و سەرەتا لەگەڵ ئەو کەسانەى دووچارى گرتن و ئەشکەنجەدان بووبوونەوە کۆبووە .
بەپـێى راگەیهندراوێکى حەسەن عەلـلۆ جبورى سەرۆکى لێژنەکە کەوا ئەو هێزەى بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران تۆمەتبار بوو، ڕەتیکردەوە ئامادەى لێکۆڵینەوەى لیژنەکە بێت بە پاساوى نەبوونى مۆڵەت لە سەرووى خۆیانەوە. راشیگەیاند ئەوان ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان بە ڕاپـۆرتێک لە دوو ڕۆژى داهاتوودا دەگەیهنـنە سەرۆکایەتى پەرلەمان.
لە لێدوانێکیشیدا بۆ دەنگى ئەمریکا، مەحما خەلیل ئەندامى ئەو لێژنەیە دەڵێت پـێشێلکارى زۆر بەرامبەر هاوڵاتیان کراوە کە ژمارەیەک برینداریش بە گولـلەى هێزە ئاسایشیەکان هەن. دەشڵێت لە راپۆتەکەیان چەسپاندویانە کە هێزەکەى سوپا رەتیکردۆتەوە لە لێکۆڵینەوەى لیژنەکە ئامادەبێـت.
لە لایەکى ترەوە وتارخوێن و پـێش نوێژى مزگەوتى گەورەى شارۆچکەى نەمرود لە باشورى موسڵ بەهۆى بەشداریکردنى لە خۆپیشاندان و وتنەوەى چەند وتارێکى دژ بە حکومەت لەلایەن هێزێکى ئاسایشەوە دەستگیرکرا.
هاوکات خۆپیشاندانەکانى گۆڕەپانى ئەحرار لە موسڵ پـێى نایە 25 ههمین ڕۆژ و ئەوان بڕیاریان دا بەردەوام بن و لە سبەى دووشەممەوە چادر و کورسى لە گۆڕەپانە دابنێن.