له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که‌دا کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وانه به مه‌به‌ستی باشکردنی ناو ماڵی کورده له عێراقدا، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆبوونه‌وانه دووباره‌بوونه‌ی ئه‌زمونه‌کانی پێشوو بێت ئه‌وا هیچی لێ ده‌سته‌به‌ر ناکرێت و ده‌شڵیت به هیوایه که ئه‌و دانیشتنانه ببنه مایه‌ی یه‌کخستنی ماڵی کورد له عێراقدا.
دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت گۆرانکاری له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا سه‌خته و هه‌روه‌هاش جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌کانی ئۆپزسیۆنیش گرانه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ده‌بنه مایه‌ی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمه‌که‌دا و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌شڵێت له قۆناغی ئێستادا هێزی ئۆپزسیۆن لاوازه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵ و دوو ساڵی ڕابردوودا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: