ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـکی جه‌ماوه‌ری مه‌زندا به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار که‌س، براک ئۆباما سوێندی سه‌رۆکایه‌تی خوارده‌وه وه‌ک 44 هه‌مین سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆک ئۆباما وتارێـکی به‌و بۆنه‌یه‌وه پـێشـکه‌شکرد و تیایدا داوای له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان کرد، له‌و ده‌مه‌ی ده‌ستده‌کات به گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تین، هه‌موو پـێـکه‌وه کاربکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته ناوخۆیـیهکان.
سه‌رۆک باسی له مافه‌کانی ژیان و ئازادی و خۆشـگوزه‌رانی کرد ئه‌وانه‌ی له ده‌سـتوری وڵاته‌که‌دا هاتوون و گوتی پـێوسته وڵات خۆی سـاز و ئاماده بکات بۆ سهختیـیه نوێـیه‌کان تاوه‌کو هه‌موو هاوڵاتیـیه‌ک مافه بنچینیـیهکانی سه‌لامه‌تی و شکۆمه‌ندی هه‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌مه‌ریکا پـشـتگیری له دیموکراسی له هه‌موو جیهاندا ده‌کات، له ئاسیاوه هه‌تا ئه‌فریکا و له ئه‌مه‌ریکاوه هه‌تا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونکه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکایه و هه‌روه‌ها ویژدانمان ناچارمان ده‌کات وه‌ها بکه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆی ئازادین. گوتیشی ده‌بێت ئێمه هیوابه‌خش بین هه‌ژاران و که‌سانی نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ی پشـتگوێ خراون.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و سوێنده‌ی خوارده‌وه له به‌رده‌م جۆن ڕۆبه‌رتس گه‌وره دادوه‌رانی ئه‌مه‌ریکا که بۆ دوو سه‌ده‌یه سه‌رۆکه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌مه‌ریکا خواردوویانه، ئه‌ویش " پاراستن و به‌رگریکردنه له ده‌سـتوری وڵات به‌وه‌ی هه‌رچی له توانایدایه.
موعته‌به‌ر شیروانی له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م وێنانه‌ی گرتووه. بۆ بینینی کلیکی ئێره بکه.
هێرۆ زه‌نگه له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌ویش کۆمه‌ڵێـک وێنه‌ی گرتووه. بۆ بینینی کلیکی ئێره بکه.
بۆ بینی چه‌ند وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که کلیکی ئێره بکه.