پارێزگارى موسڵ دهڵێت سەرۆک وەزیرانى عێراق دۆسیهی ئاسایشی و تۆمهتی جۆراوجۆری له دژی ئهو و ژمارهیهک سهرکردهی کورد ئامادهکردووه.
ئەسیل نوجێفى پارێزگارى موسڵ لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ دەنگى ئەمریکا ئاشکراى دەکات بەڵگەیان لەبەر دەستدایە کەوا مالیکى و هەندێک کاربەدەستى دەوڵەتى قانون پلانێکى ترسناکیان دارشتووە و لیستێکیان دروستکردوە کە ناوى ژمارەیەک بەرپرس لەخۆدەگرێت، ئهمهش تاوهکو تۆمەتى جۆراو جۆریان بۆ دروستبکەن بە مەبەستى دروخستنەوەیان لە پرۆسەى سیاسى. دەشڵێت لە نێویاندا و لە ریزبەندى لیستەکەش دواى هاشمى و عیساوى ناوى ئهو هاتووە. هەروەها ئاشکراشى دەکات ژمارەیەک کاربەدەستى کوردیش لەخۆدەگرێت. نوجێفى ئەو پلانە بە کارێکى نامۆ و بەدوور نازانێت، دەڵێت ئهمه چاوەروانکراوە.
لەلاى خۆشیەوە دکتۆر محەمەد ئیحسان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا بە دورى نازانێت مالیکى ئەو کارە بکات، بەڵام دەشڵێت سەرکردە کوردەکان لەو پلانە ناترسن و پـێىوایە مالیکى بەو کارە زیان لە خۆى دەدات.