هه‌زاران له سوریاییه‌کان که‌ره‌سته و که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کانیان له‌و سنوره نافه‌رمیه‌وه به‌ده‌ست دێنن که له ناوچه‌ی خودموختاری کورده‌کانی عێراقه‌وه کراوه‌ته‌وه.
سهباستن مایه‌ر، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌سه‌ر سنوری عێراق سوریاوه ده‌ڵێت هه‌موو ڕۆژێک زیاتر له 3 هه‌زار که‌س له سوریاییه‌کان ڕێ به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌بڕن.
وه‌نه‌بێت هه‌ر ته‌نها کورده‌کانی سوریا ڕوو له‌و ناوچه سنوریانه بکه‌ن به‌ڵکو خه‌ڵکیشی تیادایه له حه‌ڵه‌به‌وه هاتووه تا پیداویستیه‌کانی خۆی و خێزانه‌که‌ی دابین بکات.
ئه‌م خاڵی په‌ڕینه‌وه سنوریه نافه‌رمیه له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه کراوه‌ته‌وه به‌بێ مۆڵه‌تی حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا.
دکتۆر دیندار زێباری له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت مێژووی هاوبه‌شی مه‌ینه‌تیه‌کان وه‌های کردووه خۆیان به به‌رپرسیار بزانن به‌رامبه‌ر کوردی سوریا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: