سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل کۆبۆته‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی به‌رنامه‌کانی ئه‌م کۆمپانیا گه‌وره‌یه‌ی نه‌وت له عێراقدا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ئه‌و شیانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌غدا له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه‌کانیدا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌وره‌ترین کۆمپانیا ئه‌مریکاییه‌ی نه‌وتدا.
ئێکسۆ‌ن مۆبیل له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدایه له گه‌وره‌ترین کێڵگه نه‌وتیه‌کانی عێراقدا، به‌ڵام به‌غدای توڕه‌کردووه به‌هۆی مۆرکردنی ڕێکه‌وتنی تر بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوری ئه‌لمالیکی و ڕیکس تێڵه‌رسن بووه له‌وه‌تای ئێکسۆ‌ن مۆبیل له مانگی ده‌ی ساڵی 2011 دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا مۆرکردووه.
ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش ناڕه‌زایی حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا و ده‌شڵێت ده‌بێت ئێکسۆ‌ن مۆبیل یان ڕێکه‌وتنه‌که‌ی به‌غدای یانیش ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵبژێرێت.
له‌پاش کۆبوونه‌وه‌که له ڕاگه‌یاندنێکی ئۆفیسی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا هاتووه که مالیکی گوتوویه‌تی نه‌وتی عێراق بۆ هه‌مووانه جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی وڵاته‌که‌دا بێت ، ناشکرێت له نه‌وتی به‌سره‌دا هاوبه‌ش بیت و له سامانی به‌شه‌کانی تری عێراقدا هاوبه‌ش نه‌بیت، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به هه‌رێمی کوردستان.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه ڕیکس تێڵه‌رسن خواستی زۆری کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیلی نیشانداوه بۆ به‌رده‌وامیدان به کاره‌کانی و هه‌روه‌هاش به‌رفراون کردنی له عێراقدا و گوتووشیه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه‌ش کۆمپانیاکه‌ی بڕیاری گرنگی خۆی ده‌دات. به‌ڵام ئاماژه به هیچ زانیاری و ورده‌کاری ئه‌و بڕیارانه نه‌کراوه.
سه‌رۆکی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل له به‌غدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراقیش کۆبۆته‌وه.
شایانی باسه نه ده‌مڕاستی کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل (ئالن جێفرس) و نه ده‌مڕاستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ( عه‌لی ئه‌لموسه‌وی) ئاماده نه‌بوون هیچ زانیاریه‌کی زیاتر به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بده‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا