ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
کوشنده‌ترینیان ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی تاجی باکوری به‌غدای پایته‌خت بوو، کاتێـک خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له نزیک بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ته‌قانده‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س و برینداربوونی 24 که‌سی دیکه.
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی دیکه له بازاڕێـکی قه‌ره‌باڵغی گه‌ڕه‌کی شوعله‌ی باکوری ڕۆژئاوای به‌غدا ته‌قیه‌وه و له‌وێش 5 که‌س کوژران و 13 که‌سیش برینداربوون. ئه‌م گه‌ڕه‌که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی شیعه‌ن.
له شـارۆچکه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک بنکه‌یه‌کی پـشـکنینی پـۆلیس ته‌قیـیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 5 که‌س کوژراون که دووانیان سه‌ربازن و 14 که‌سیش برینداربوون، له‌وانه چواریان سه‌ربازن.