ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سـتیکرد به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ی که له سوریادان، ئه‌مه‌ش به‌هێزترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مۆسـکۆ وه‌ها ده‌بینێت که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 80 که‌سی ڕووسیایی که زۆربه‌یان ژن و منداڵبوون، به چوار پاسی بچوک له ڕێـگه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لمه‌سنه‌ع له سوریاوه په‌ڕینه‌وه بۆ ناو لوبنان و له‌وێ کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵیۆزخانه‌ی ڕووسیا له به‌یرووت له چاوه‌ڕوانیاندا بوو.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڕوسیـیانه دوابه‌دوای ئه‌وه هات که ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ڕایانگه‌یاند که‌وا نزیکه‌ی 100 هاوڵاتی خۆیان له ڕێگه‌ی لوبنانه‌وه له سوریا دههێـنـنهوه.
ئه‌م ڕێگا زهمینـیـیه گیرایه‌به‌ر پاش نوێ بوونه‌وه‌ی شه‌ڕوپـێـکدادان له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق. کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا گوتووشیانه ڕه‌نگه به هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش له‌و وڵاته بهێنرێن که زۆربه‌یان ژنی ڕووسین و هاوسه‌رگیریـیان له‌گه‌ڵ که‌سـانی سوریدا به‌ستووه، وه له‌وانه‌یه له ڕێـگه‌ی فڕۆکه و ده‌ریاشه‌وه پـرۆسه‌ی هێنانه‌وه‌کان ئه‌نجام بدرێن.