دکتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به خراپبوونی ره‌وشی ئاسایشی پارێزگای که‌رکوک و په‌ره‌سه‌ندنی په‌لاماره تیرۆریستییه‌کان له ناو شاره‌که و ده‌وروبه‌ری دووا و رایگه‌یاند که بڕیاریانداوه پرۆژه‌یه‌کی تۆکمه‌ی ئاسایشی ئه‌نجام بده‌ن، که پێشتر پێشنیارییان بۆ کردبوو وه‌ک دانانی سسته‌می کامێرای چاودێری له‌ناو شاره‌که‌دا و هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌قێک به‌ده‌وری شاری که‌رکوک و هه‌ندێک به‌شی دیکه‌ی پارێزگاكه به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشی ئاسایشی.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ مارتن کۆپلەر، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ به‌رپرسانی پـێکهاته‌کانی پارێزگای که‌رکوک کۆبووه به دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوکیشهوه بۆ باسکردنی ڕه‌وشی که‌رکوک به گشتی.
دکتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسی دانانی سیسته‌می کامێرای چاودێری له‌ناو شاری که‌رکوک و دروستکردنی خه‌نده‌ق به‌ده‌وری شاره‌که کرد.