عه‌ره‌به سوننه‌کان له عێراق به‌رده‌وامن له خۆپیشاندانه‌کانیان و ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانیش ئاگاهی ده‌دات ئه‌گه‌ر داواکان جێبه‌جێنه‌کرێن ئه‌وا ڕێوشوێنی تر ده‌گیرێته به‌ر.
گه‌لێک له په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌وبڕوایه‌دان قه‌یرانی سیاسی و ناکۆکیه‌کان بوونه‌ته ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی به‌رنوسه یاساییه‌کان.
بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ده‌چێت وه‌زیره‌کانی سه‌ر به لیستی ئهلعێراقیهن به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا نه‌کردووه.
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت له ئێستادا ته‌واوی لۆمه‌کان به‌رۆکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی گرتۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵانه‌ی نوری ئه‌لمالیکی ده‌یگرێته‌به‌ر و خواسته‌کانیشی بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
دکتۆر ئه‌لعه‌لوانی ده‌شڵێت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا ده‌یکه‌ن له پێناو هه‌موو عێراقدایه نه‌ک هه‌ر ته‌نها بۆ سوننه‌کان.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لوانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: