سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له ئاکامی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کان گه‌لێک هه‌ڵه کراون و ئه‌و هه‌ڵانه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندی پارتی کرێکارانی کوردستاندا که‌وتونه‌ته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارتی داد و گه‌شه پێدانی تورکیا له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا گوتووشیه‌تی له ڕۆژهه‌ڵات و له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا به‌ناوی شه‌ڕی دژه تێرۆره‌وه گه‌ڵێک کار و ڕه‌فتاری نامرۆڤانه کراون.
دکتۆر سالار باسیره ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت جه‌نگیش و ئاشتیش دریژکراوه‌ی سیاسه‌تن و له ئێستادا له تورکیا له‌لایه‌ک چالاکوانان ده‌گیرێن و زه‌بروزه‌نگی ده‌وڵه‌تی به‌کارده‌هێنرێت و له‌هه‌مان ده‌میشدا باس له ئاشتی ده‌کرێت.
دکتۆر سالار باسیره ده‌شڵێت وه‌ک چۆن هه‌موو کارێک کاردانه‌وه‌ی هه‌یه، ئاوه‌هاش کوردی تورکیا به‌رده‌وام له کاردانه‌وه‌دا بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له تورکیادا تایبه‌ت بۆ کورده‌کان بوون.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سالار باسیره کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: