هه‌وڵه‌کان بۆ کۆتاییه‌کی ئاشتیانه‌ی یاخیبوونی کوردی تورکیا گورزێکی تری به‌رکه‌وت پاش ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌درا ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی ناوداری بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا سه‌ردانی سه‌رۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) بکه‌ن.
بڕیار بوو چوارشه‌ممه، چوار له ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی تورکیا سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بکه‌ن.
وه‌ها دانرابوو ئه‌م سه‌ردانه به‌شێک بێت له هه‌وڵه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی حکومه‌ت ده‌درێن بۆ کۆتاییهاتنی 30 ساڵه‌ی قه‌یرانی نێوان حکومه‌تی تورکیا و کوردی وڵاته‌که.
به‌پێی ڕاپۆرته خۆجێیه‌کان، وه‌زاره‌تی دادی تورکیا مۆڵه‌تی ئه‌و سه‌ردانه‌ی نه‌داوه به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییانه‌ی ڕێبه‌رانی کورد هه‌یانبووه به‌رامبه‌ر بۆردومان و هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا بۆسه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دژی ئه‌و ناڕه‌زاییانه وه‌ستاوه‌ته‌وه و گوتووشیه‌تی هێرشه‌کانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت دڵی خۆیان بۆ برا کورده‌کانیان کردۆته‌وه، به‌ڵام بۆردومانی تێرۆریستان ده‌که‌ن و شه‌ڕیش له‌گه‌ڵ تێرۆریزمدا ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری ناسیۆنالیستیه‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی بۆ ئاشتی له‌گه‌ڵ کوردا کردوویه‌تی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره کورده‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌ماندا کۆبوونه‌وه‌ی کردووه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌پێی ڕاگه‌یاندنێکی له‌شکریی، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا ژماره‌یه‌ک له بنکه‌کانی په‌که‌که‌یان بۆردومان کردووه له‌ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ئه‌م هێرشانه‌ش له پاش کوژرانی ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس کراون و لۆمه‌ی ئه‌و کرده‌ی کوشتنه‌ش له ئه‌ستۆی په‌که‌که نراوه.
ئه‌حمه‌د تورک ئه‌ندامی کوردی په‌رله‌مانی تورکیا و هاوسه‌رۆکی کۆما جڤاکێن دیموکراتی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش جارێکی تر هێرشی کرده‌وه سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا به‌رامبه‌ر کورد وه به نه‌گونجاو ناودێری کردن.
ئه‌حمه‌د تورک ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا بێ متمانه‌یی له‌ناو کورددا دروست ده‌کات. له‌شکری تورکیا به 50 فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێرشده‌کات له ده‌مێکدا هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ هێرشی په‌که‌که.
ئه‌حمه‌د تورک یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی ده‌بوایه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا سه‌ردانی ئۆجه‌لانی بکردایه له زیندانه‌که‌ی دوڕگه‌ی ئیمرالی.
به‌ڕێز تورک له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زیندانیکراوی سه‌رهه‌ڵداوانی کوردا کۆبووه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جۆری په‌یوه‌ندی بووه له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکدا.
شیکه‌ره‌وه له‌وبڕوایه‌دان کۆتاییهێنان به‌و لهپهراوێزنانهی ئۆجه‌لان و کردنه‌وه‌ی ڕێگا بۆ سه‌ردانیکردنی له زینداندا له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی لایه‌نه یاساییه سیاسیه‌کانی کوردی تورکیاوه ههنگاوێکی گرنگی هه‌وڵه‌کانی ئاشتی بووه بۆ پێکهێنانی متمانه.
هێشتا دیار نییه که‌ی جارێکی تر ئه‌و جۆره سه‌ردانانه بۆ ئیمرالی ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو گورزێکی تر به‌ر هه‌وڵه‌کانی ئاشتی که‌وت له تورکیادا به‌هۆی کوژرانی 3خانمی چالاکوانی کورد له پاریس که یه‌کێکیان له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.
ڕێکخراوه کوردیه‌کان ده‌سته و تاقمه توندڕه‌وه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تی تورکیایان گوناهبار کردووه و ئه‌م تاوانبارکردنه‌ش له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه به توندی ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی فه‌ڕه‌نسا کوردێکی تورکیایان ده‌ستگیر کرد و ده‌شڵێن زۆریش پێده‌چێت مه‌به‌ستی پشت ئه‌م کرده‌ی کوشتنانه ناکۆکیه‌کانی ناو په‌که‌که بێت.
پارتی کرێکارانی کوردستان نکوڵی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌کات.
هێشتاش وه‌ک شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن بێ متمانه‌یی قوڵی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی تورک و کورد له تورکیادا به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره و گرفته له‌به‌رده‌م هه‌وڵه به‌راییه‌کانی ئاشتیدا.