له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێم- پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، جموجۆڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه و له ڕێگه‌ی شاندی باڵایان که پێكهاتوه له به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح، چه‌ند کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی ئۆپۆزسێۆن به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئه‌نجام دا.
به‌رپرسی ژووری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وانه ده‌ڵێت هه‌میشه به‌لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتمان ڕاگه‌یاندوه که ڕیفۆرم له ڕێگه‌ی پیاده‌کردنی پاکیجهکانی چاکسازیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌و پاکیجانهش ڕوون و ئاشکران لای ده‌سه‌ڵات، وه‌لێ هه‌تا ئێستا هیچ چاکسازیهکیان نه‌کردووه و ئاماده‌یشیان بۆ پیاده‌کردنی نیشان نه‌داوه.
ناوبراو ده‌شڵێت ڕه‌نگه پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات بیانه‌وێت په‌یامێك ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی بکه‌ن که وا کۆبوونه‌وه و له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌م کۆبوونه‌وانه جگه له موجامه‌له هیچ ناوه‌رۆکێکی تریان نه‌بووه.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ده‌ڵێت پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردی پێویستی به چاکسازی هه‌یه به‌ر له کۆبوونه‌وه.