کۆریای باکور ده‌ڵێت وه‌ک کاردانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر توندکردنی سـزاکان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی، بڕیار دراوه سێـههمین تاقیکردنه‌وه ناو‌کی ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها موشه‌کی زیاتریش تاقی بکرێنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ناوه‌ندی فه‌رمی کۆریای باکور ڕایگه‌یاند ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وڵاته‌که‌ی له دژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه که به دوژمنی گه‌وره‌ی خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی کۆریای باکور که له زاری کۆمسیۆنی به‌رگری نیشـتیمانی کۆریای باکوره‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، تیایدا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به ورده‌کاری په‌یوه‌ست به کاتی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه‌که و موشه‌که‌کان نه‌دراوه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی کۆریای باکور به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به کۆی ده‌نگ کاری ته‌قاندنی موشه‌کی کۆریای باکوری مهحکومکرد، ئه‌وه‌ی له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا ئه‌نجامی دا. ئه‌نجومه‌نه‌که ئه‌م کاره‌ی به پـێشێلیـیه‌کی ئه‌و بڕیارانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌وانه‌ی تیایدا دروسـتکردنی موشه‌ک و ته‌کنه‌لۆجیای ناوکیـیان له کۆریای باکور قه‌ده‌غه کردووه.