به‌ریتانیا هوشیاری له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تایبه‌ت و به‌م زووانه‌ی داوه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی وڵاتانی خۆرئاوا له شاری به‌نغازی له لیبیا، هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانی له لیبیدا ده‌کات به خێرای و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته بهجێبهێڵن. له به‌یانـنامه‌یه‌کی ئه‌مڕۆیدا ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌کی به‌ریتانی گوتی؛ شیانی ئه‌نجامدانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆری تیرۆرستی له شاری به‌نغازیدا له گۆڕێدایه، هاوکات راگه‌یاندنه‌که ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی ده‌دات و ده‌ڵێت تیرۆرستان ئه‌و شوێنانه ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان که که‌سانی بیانی زۆر جار ڕوویان لێده‌که‌ن.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌کی به‌ریتانی له به‌یانـنامه‌که‌یدا ورده‌کاری له‌سه‌ر سروشتی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی شاری به‌نغازی نه‌درکان.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه؛ له مانگی 9 ی ساڵی پاره‌وه ئاگاهیدانێکی گشتی کاری پێده‌کرێت و هوشیاری ده‌دات له مه‌ڕ گه‌شت نه‌کردن بۆ زۆربه‌ی شاره‌کانی لیبیا جگه له ته‌رابلوسی پایته‌خت نه‌بێت.