له دووه‌مین سـاڵیادی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری میسر، ئه‌وه‌ی بوو مایه ڕووخاندنی حوکمی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر و پـۆلیس له‌و وڵاته به‌یه‌کیاندادا و به لایه‌نی که‌م 110 که‌س برینداربوون.
خۆپـیشـاندانه‌کان قاهیره‌ی پایته‌خت و شـاره‌کانی ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه و سویس و ئیسماعیلیـیه و پـۆرسه‌عید و منیای گرته‌وه.
خۆپـیشـانده‌ران ناڕه‌زایـیان له به‌رامبه‌ر سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی و لایه‌نگرانی ده‌رده‌بڕی و ده‌ڵێن ئه‌و دیموکراتیـیهی له وڵاته‌که‌دا هاتووه‌ته کایه به ئاڕاسته‌یه‌کدا ده‌برێت که له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان ئهلموسلیمیندایه.
هێزه‌کانی پـۆلیس به‌ربه‌سـتی ته‌ل و کۆنکرێتیان له دهروهبهری شوێنه گرنگه حکومیـیه‌کاندا دانا‌و و به گازی فرمێسک ڕێژ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه بوونه‌وه که به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆفیان هه‌ڵده‌دا.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن باره‌گای پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمین له شـاری ئیسماعیلیـیه سووتێنراوه و له قاهیره‌ی پایته‌خت خۆپـیشـانده‌ران خۆیان کردووه به نێو ئۆفیسی ماڵپه‌ڕی ئیخوانه‌کان له قاهیره و زیانی ماڵیـیان پـێگهیاندووه.