چه‌ند هه‌فته‌یه‌که که‌سانی سه‌ر به ڕژێمی ئێران چه‌ندین ئه‌کاونتی ساخته‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان به ناوی ڕۆژنامه‌وانانی جودابیری ئێرانیه‌وه کردۆته‌وه.
له‌و ئه‌کاونتانه‌دا چه‌ندین شتی نابه‌جێ بڵاو کراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ناوزڕاندنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه .
ژماره‌یه‌کیش له‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی بوونه‌ته ئامانجی ئه‌و جۆره فشاره نوێیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وانه‌ن که له به‌شی فارسی که‌ناڵیی بی بی سی کارده‌که‌ن.
له وتووێژێکه‌یدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه ، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ (سامان ڕه‌سوڵپوور) ده‌ڵێت فشاره‌کانی ڕژێمی ئێران ده‌شێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ک کاریگه‌ریی بکاته سه‌ر ڕۆژنامه‌وانانی ناو ئێران، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێی وانییه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ کاریکردبێته سه‌ر ڕۆژنامه‌وانانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌سوڵپوور ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی که‌وتوونه‌ته پرسیارکردن له ڕۆژنامه‌وانان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئاماده‌ن هاوکاری حکومه‌تی ئێران بکه‌ن یان نا و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ی به نا بوو یان ئه‌وتا زێدی خۆی جێهێشتووه یانیش له زیندان نراون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: