ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژێکی خوێناوی بوو بۆ دانیشتوانی شارۆچکه‌ی فه‌للوجه، پاش ئه‌وه‌ی له‌شکری عێراق ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران کرد .
پێشتریش ئاگاهی ده‌درا گه‌ر بێتوو داواکانی خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سوننه به‌جێ نه‌گه‌یه‌نرێن ئه‌وا به دوور نازانرێت هه‌ڵکشانی زیاتر له ڕووداوه‌کاندا بێنه ئاراوه .
له‌وه‌تای ئه‌م خۆپیشاندانانه له ڕۆژئاوای عێراق ده‌ستیپێکردووه هه‌ر ڕۆژێکی هه‌ینیان به ناوێکه‌وه ناو ناوه.
دوا هه‌ینی ناونراوه به هه‌ینی پاشه‌کشه نه‌کردن.
هه‌ندێک له شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و ناولێنانانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ده‌خوازرێت سیما و تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌ب به خۆپیشاندانه‌کان بدرێت، له ده‌مێکدا که‌میش نین ئه‌وانه‌ی له‌وبڕوایه‌دان ئه‌وه‌ی له ناوچه زۆرینه سوننه نشینه‌کانی عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، دروست به‌هاری عه‌ره‌بیه.
ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌مدانی، به‌رپرسی که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له پارێزگای ئه‌نبار له شاری فه‌للوجه‌وه ده‌ڵێت له پاش نوێژی ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ بنکه‌یه‌کی پشکنیندا بووه‌ته مشت و مڕ و خۆپیشانده‌ران ئۆتۆمبێلێکی له‌شکرییان سوتاندووه و ئه‌وجاش سه‌ربازه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار ته‌قه‌یان له خۆپیشناده‌ران کردووه.
هاوکات له به‌غدا ڕۆژنامه‌وان ئیسماعیل زایر، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (الصباح الجدید) ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حکومه‌تی عێراق ناونی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی وڵاته‌که به‌س نین و پێویست به کاری زیاتر و ڕژدانهتر ده‌کات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌مدانی و ڕۆژنامه‌وان ئیسماعیل زایر، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: