ڕاوێژکارێکی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر هێرشکردنێک بۆسه‌ر سوریا به هێرشکردن بۆسه‌ر ئێران ناودێر ده‌کات. ئه‌مه‌ش توندترین ڕاگه‌یاندنه له لایه‌ن گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ئێرانیه‌وه سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی هه‌موو هۆکارێک بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، یاریده‌ده‌ری ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ده‌ڵێت سوریا ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له به‌ره‌ی به‌رگریکردندا دژی ئیسرائیل و ڕێکخراوه توندڕه‌وه‌کان و هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر هێرشێک بۆسه‌ر سوریا به مانای هێرشکردنه بۆسه‌ر ئێران و هاوپه‌یمانانی ئێران.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی وه‌ک له ئاژانسی ده‌نگ و باسی نیمچه فه‌رمی میهر بڵاوکراوه‌ته‌وه، وابه‌سته‌یی ئێران نیشان ده‌دات بۆ ڕێگه‌گرتن له شیانه‌کانی ڕووخانی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د که 22 مانگه له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپزسیۆندا.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ویلایه‌تی که پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بووه گوتووشیه‌تی ئه‌گه‌ر هاتبا و سوریا پشتیوانی لۆژیکی بۆ حیزبوڵای لوبنان و ڕێکخراوی حه‌ماسی فه‌له‌ستینیه‌کان دابین نه‌کردایه ئه‌وا شکستیان ده‌هێنا له شه‌ڕی ئیسرائیل‌دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگترین هاوپه‌یمانی سوریایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
تاران چه‌ندان ساڵه پشتیوانی له‌شکریی و سیاسی سوریا ده‌کات و له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریاش له مانگی 3ی ساڵی 2011 وه ده‌ستیپێکردووه به‌رده‌وامه له پاڵپشتکردنی دیمه‌شق.