له ڕۆژی شه‌ممه چه‌کداران دوو سه‌ربازی عێراقیان کوشتووه‌و سێ سه‌ربازی دیکه‌یان ڕفاندووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌دان خۆپیشانده‌ری عێراقی له شارێکی ڕۆژئاوای وڵاته‌که کۆبونه‌وه بۆ مه‌ڕاسیمی به‌خاکسپاردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانی ڕۆژێک پێشتر به‌هۆی ته‌قه‌کردنی هێزی له‌شکر گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌و هێرشانه وا دیاره تۆڵه سه‌ندنه‌وه بێت بۆ کوژرانی خۆپیشانده‌ره‌کانی له میانه‌ی پێکدادانێکی ڕؤژی هه‌ینیدا کوژران و ڕه‌نگه ببێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ناکۆکییه‌کانی نێوان سونه‌کان و حکومه‌ت به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه یاسا دانه‌رانی عێراقی ڕایانگه‌یاند په‌رله‌مان به‌رنوسی یاسایه‌کی په‌سه‌ند کردووه که خولی سه‌رۆکایه‌تی بۆ سه‌رۆک وه‌زیر، سه‌رۆک و سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ دوو جار سنوردار ده‌کات. ئه‌م یاسایه‌ی هێشتا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی عێراق مۆر نه‌کراوه بۆی هه‌یه ببێته ئاسته‌نگێک له‌به‌رده‌م سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌ل مالکی که هه‌وڵ ده‌دات له ساڵی 2014 یش جارێکی دیکه ببێته‌وه سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فه‌لوجه ڕه‌شید ئهلعهدیلی ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و سه‌ربازانه‌ی کوژراون به سیره‌گر ته‌قه‌ی لێکراوه. ئه‌وی دیکه‌ش به هێرشی ملیتانه‌کان کوژرا کاتێک هێرشیان کرده سه‌ر بنه‌که‌یه‌کی له‌شکری.
چه‌کداران له ده‌ره‌وه‌ی شاری فه‌لوجه بۆسیهن بۆ ئۆتۆمبێلی سێ سه‌ربازیش دانا بوو کاتێک له سه‌ر کاره‌که‌یان نه‌بوون و ڕفاندیانن.