جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاگاهی دا له‌وه‌ی هه‌ر لاوازیـیهکی ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سوریا به‌سه‌ر چه‌که کیمیاویـیه‌کانی ڕووبدات، له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه‌تی، ئه‌وا ڕه‌نگه گورزی له‌شـکری ئیسرائیلی لێبکه‌وێته‌وه.
سلیڤان شـالۆم ئه‌مه‌ی بۆ ڕادیۆی له‌شـکری وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌گه‌ربێت ئه‌و چه‌کانه بکه‌ونه ده‌سـتی ئۆپـۆزسیۆنی چه‌کداری سوریاوه یان حزبوڵڵای لوبنانه‌وه، ئه‌وا مانای به‌زاندنی ئه‌و هێڵه سوورانه‌یه که ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌ی ئیسرائیلی لێبکه‌وێته‌وه به‌پـێی ئه‌و پـلانه له‌شـکریـیانه‌ی گه‌وره ئه‌فسه‌رانی ئیسرائیل پـێشـتر بۆیان داڕشتووه.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ئاگاهی دا له مه‌ترسی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا و گوتی له‌وه‌دایه بکه‌وێته ده‌سـتی حزبوڵڵای لوبنانه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ناتۆ ده‌ڵێن سوریا چه‌که کیمیاویـیه‌کانی له چوار بنکه‌دا هه‌ڵگرتووه.