به‌رپرسی کاروباری مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڤالێری ئه‌یمس به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه له دیمشق پایته‌ختی سوریا-یه بۆ تاوتوێ کردنی قه‌یرانی مرۆڤی که له ئاکام شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌م وڵاته سازبووه.
یه‌کشه‌ممه ئه‌یمس گه‌یشته سوریا و هیچ تێبینی نه‌دابه ڕۆژنامه‌وانان ، به‌ر له کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی یارمه‌تی ده‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی سوریا. ئه‌و ده‌خوازێت زانیاری زیاتر وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت به ئازار‌و مه‌ینه‌تی خه‌ڵکی له‌ئاکام شه‌ڕی ناوخۆی وڵات تووشی هاتون ئه‌و به "کاره‌سات" ناوی برد.
به‌درێژایی 22 مانگ شه‌ڕ، باری مرۆڤی به‌رۆ خه‌راپی ڕۆیشتووه، 2 ملیۆن که‌س ئاواره بوونه و له زۆربه‌ی به‌شه‌کانی وڵات پێداویستییه‌کانی ڕۆژانه وه‌ک ئارد و به‌نزین له که‌میان داوه.
به پێ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، شه‌ڕی ناوخۆ بۆته مایه‌ی ئاواره‌بوونی 2 ملیۆن که‌س له ناو وڵات و 650،000 په‌نابه‌ر ڕوویان ده وڵاتانی دراوسێ کردووه. بڕیاره نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان چوارشه‌ممه کۆنفرانسێک له کوێت ببستێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی مرۆڤی.
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کات زیاتر له 60،000 که‌س کوژراون له‌وه‌تای مانگی 3ی ساڵی 2011 که سه‌رهه‌ڵدانی سوریا به خۆنیشاندانی دێموکراسی خواز ده‌ستپێکرا به‌ر له‌وه‌ی بۆشێوهی شه‌ڕی ناوخۆ بگوڕدرێت.
میوانه‌کان: عه‌بدولحه‌مید خه‌لیل چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ و هۆگر ئیبراهیم له " یه‌کیه‌تیا ههڤڕیزێن جوانێن کورد" سوریا.
موعته‌به‌ر شێروانی میوانداری ئه‌م مێزگرده‌یه.