به‌ره‌ی ڕزگارکردنی نیشـتیمانی میسر که سه‌رۆکایه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاته‌که ده‌کات، ڕه‌تیکرده‌وه له ئێسـتادا وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ئه‌نجام بدات، ده‌ڵێت هیچ شـتێـک نیـیه مسۆگه‌ری بکات ئه‌و ڕژدبێت.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی دامه‌زرێنه‌ری پارتی ده‌سـتور ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی " به‌شـداری له وتووێژێـکدا ناکه‌ین هه‌ر بۆ ڕواڵه‌ت بێت و بێ ناوه‌رۆکیش بێت، بۆیه ئێمه ناڕۆین تاوه‌کو ته‌نها وێنه‌مان بگیرێت و بگوترێت ئه‌وا وتووێژی نیشـتیمانی سـازده‌کرێت."
حه‌مدین سه‌باحی دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌وتی گه‌ل ئه‌ویش لای خۆیه‌وه گوتی " له ئێسـتادا ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه وتووێژ بکه‌ین، ئه‌مه‌ش وه‌ک ڕێزگرتن له گه‌له‌که‌مان و نیشـتیمانهکهمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆک قایل بێت به مسۆگه‌رکردنی ڕژدی له وتووێژه‌کاندا، ئه‌وا ده‌ڕۆین بۆ لای."
سه‌باحی گوتیشی مه‌رجه‌کان ئه‌وه‌یه، سه‌رۆک کۆمار به‌رپـرسیارێتی سیاسی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له‌و خوێنه میسریـیهی له شه‌قامه‌کاندا ڕژاوه. هه‌روه‌ها به ڕوون و ئاشـکرایی ڕایبگه‌یه‌نێت ئه‌و به داواکاریـیه‌کانی گه‌ل قایله و ڕێز له‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی ده‌گرێت که به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه ئه‌نجام ده‌درێن و پاشـان بڕیار بدات حکومه‌تێـکی یه‌کگرتووی نیشـتیمانی پـێـکبهێنرێت که له سه‌روو کاره‌کانیـیه‌وه مه‌سه‌له‌کانی هه‌ژاری و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت. پاشـان کۆمیته‌یه‌کی یاسایی سه‌ربه‌خۆ پـێـکبهێنرێت بۆ هه‌موارکردنی ده‌سـتور و هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌پـێی ڕاگه‌یاندنی ده‌سـتوری دراون. هه‌روه‌ها مسۆگه‌ریش بکرێت کۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلیمین یاسایان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێت.