ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ک له سه‌رنووسه‌رانی ئێرانی ڕایانگه‌یاند که‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌یان 14 ڕۆژنامه‌وانیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی گوایه هاوکاریـیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی بیانی‌دا کردووه که به زمانی فارسی بابه‌ته‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له زاری ئه‌و سه‌رنووسه‌رانه‌وه ڕایگه‌یاند ئه‌و 14 ڕۆژنامه‌وانه شه‌وی یه‌کشه‌ممه و به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌سـتگیرکراون.
جێی ئاماژه‌یه له‌م سـاڵانه‌ی دوایی، ئێران ڕه‌خنه‌ی توندی له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و BBC گرتووه، ده‌ڵێت ئه‌مانه سه‌ر به هه‌ردوو ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیان. هه‌روه‌ها هوشیاری داوه به‌وه‌ی ئاکامی خراپـی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانه ئێرانیـیانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان پـێوه ده‌که‌ن.
سه‌رنووسه‌ره‌کان به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسیـیان نه‌گوتووه ئایا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه له‌سه‌ر ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یان BBC ده‌سـتگیرکراون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ده‌سـتگیرکراوه‌کان بریتین له 9 ڕۆژنامه‌وانی پـیاو 5 ڕۆژنامه‌وانی ژن که بۆ 7 ده‌زگای ڕاگه‌یاندن کارده‌که‌ن، له‌وانه 5 ڕۆژنامه و یه‌ک هه‌فته‌نامه و ئاژانسی نیمچه فه‌رمی کاری ئێران ILNA.
یه‌ک له سه‌رنووسه‌ره‌کان گوتوویه‌تی سیانیان له‌و چاکسازیخوازانن که بۆ ڕۆژنامه‌ی ئیعتماد کاریان کردووه و سیانی دیکه‌یان بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق.
ژماره‌یه‌ک له‌و ڕۆژنامه‌وانه ده‌سـتگیرکراوانه پـێشـتر بۆ چه‌ندین مانگ له‌سه‌ر بابه‌ت و نووسینه‌کانیان زیندانی‌کراون.