ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما وتارێـکی له باره‌ی ڕه‌وشی سوریاوه پـێشـکه‌شکرد و تیایدا باسی له کۆمه‌که‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته کرد و گوتی ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له گه‌لی سوریا ده‌کات له‌م شه‌ڕه‌ی له دژی ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د.
ئه‌مه ده‌قی وتاره‌که‌یه:
ڕژێمی سته‌مکاری ئه‌سه‌د وا به درێژایی نزیکه‌ی دوو سـاڵه شه‌ڕێـکی دڕندانه له دژی گه‌لی سوریا به‌رپاکردووه و تیایدا که‌سـانی بێ‌تاوان له پـیاو و ژن و منداڵی له نێو ماڵه‌کانیان و له ڕیزه‌کانی به‌رده‌م نانه‌واخانه‌کان و زانکۆکان‌دا ده‌کوژێت.
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دڕندهیهتیـیه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه له سه‌رانسه‌ری جیهان، داواده‌که‌ن سنوورێـک بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د دابنرێت و به‌ره‌و قۆناغێـکی گواستنه‌وه هه‌نگاو بنرێت که بـبێته مایه‌ی هێنانه دی سوریایه‌ک که تیایدا هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی مافه‌کانیان پارێزراوبێت و به ئاشتی و دیموکراسی بژین.
ئێمه کارمانکردووه بۆ گۆشه‌گیرکردنی ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌که‌ی، سزامان سه‌پاندووه به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی سه‌رچاوه‌کانی دابینکردنی پاره و پـول بۆی، دانیشـمان ناوه به ئۆپـۆزسیۆنی سوریا وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی سوریا، داوامانکردووه ئه‌نجامده‌رانی تاوانه قێزه‌وه‌نه‌کان ڕووی به‌رپـرسیارێتی بکرێنه‌وه، هه‌روه‌ها کۆمه‌کی مرۆیـیامان بۆ ئه‌و سوریـیانه دابینکردووه که ئه‌وپه‌ڕی پـێویسـتیدان.
ئه‌و کهرهسـتانهی ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین ڕسته‌ی " له ئه‌مه‌ریکا دروسـتکراوه" یان له‌سه‌ر نیـیه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیـیه بگوترێت، ئه‌م یارمه‌تیـیانه‌ی پـێشـکه‌ش ده‌کرێن له لایه‌ن گه‌لی ئه‌مه‌ریکاوه‌یه. کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکایی مانای خۆراک و ئاوی پاکه بۆ ملیۆنه‌ها سوریایی. کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکایی مانای داوده‌رمانه بۆ سه‌دان هه‌زار که‌سی نه‌خۆش له دیمه‌شق و ده‌رعا و حومس. هه‌روه‌ها مانای دابینکردنی کوتانه له دژی نه‌خۆشی بۆ منداڵانی سوریایی. کۆمه‌کی ئه‌مه‌ریکایی مانای دابینکردنی پـێداویسـتیـیه‌کانی زسـتانه بۆ زیاتر له نیو ملیۆن که‌س له حه‌له‌ب و حومس و دێر ئه‌زور. ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانمان کارده‌که‌ین بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیـیه‌کان بۆ ده‌سـتی ئه‌وانه‌ی پـێویستیان پـێی هه‌یه.
ئه‌مڕۆش هه‌نگاوێـکی دیکه ده‌نێـین. بڕیارم دا به به‌های 155 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی دیکه‌ی مرۆیی بۆ گه‌لی سوریا و ئاواره‌کانی له‌تاو توندوتیژی هه‌ڵاتوون پـێشـکه‌ش بکرێت. لێرده‌دا، ده‌مه‌وێت ڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵـکی سوریا قسه بکه‌م. ئه‌م کۆمه‌که نوێـیه بریتـیـیه له جلوبه‌رگی زیاتری گه‌رموگوڕ بۆ منداڵان و هه‌روه‌ها ده‌رمان بۆ که‌سـانی به ته‌مه‌ن و ئارد و گه‌نم بۆ خێزانه‌کانتان و په‌تۆ و پـێڵاو و سۆپا بۆ ئه‌وانه‌ی له بینا زهرپـێـکهوتووهکاندا کۆبوونه‌ته‌وه. کۆمه‌که خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتیش ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی دووچاری توندوتیژی سێکسی بوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دابینکردنی نه‌خۆشـخانه‌ی گه‌ڕۆک بۆ برینداره‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه کارده‌که‌ین بۆ دانانی سنوورێـک بۆ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له‌دژتان ده‌کرێت، ئه‌م کۆمه‌کانه بڕێـک له‌و پـێداویسـتیـیه به پهلانهتان بۆ دابین ده‌کات که ڕۆژانه پـێویسـتان پـێیانه.
به‌م کۆمه‌که کۆی به‌های یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا ده‌گاته 365 ملیۆن دۆلار، به‌مه‌ش ده‌بینه ئه‌و وڵاته‌ی زۆرترین یارمه‌تی مرۆیی پـێشـکه‌ش به گه‌لی سوریای کردبێت. ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها داوا له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌م له چوارچێوه‌ی دوایـین بانگه‌وازی مرۆیـیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و سوریایـیانهی له ئه‌وپه‌ڕی پـێویسـتیدان.
ئێمه هیچ گومانێـکمان له‌وه‌دا نیـیه که ڕۆژانی داهاتوو هه‌ر زۆر سه‌ختر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ڕژێم لاوازتر ده‌بێت و کۆنترۆڵی ناوچه‌ی زیاتر له‌ده‌سـت ده‌دات. ئۆپـۆزسیۆنیش زیاتر به‌هێز ده‌بێت. زۆربه‌ی سوریایـیه‌کان به‌رگری له سه‌ربڵندی خۆیان ده‌که‌ن. ڕژێمی ئه‌سه‌دیش به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات. خه‌ڵکی سوریاش هه‌لی ئه‌وه‌یان ده‌بێت ئایندهی خۆیان ده‌سـتنیشـان بکه‌ن، وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه دۆسـتیان ده‌بێت.