مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر فه‌یسبوکه‌که‌ی گوتوویه‌تی ئاماده‌یه وتووێژبکات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، به مه‌رجێـک ده‌یان هه‌زار که‌سی ده‌سـتگیرکراو ئازادبکات.
خه‌تیب نووسیویه‌تی،" له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه پـێم گه‌یشـتووه ڕژێم داوای وتووێژی له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا کردووه و داوای له سه‌رۆک وه‌زیر کردووه سه‌رپه‌رشـتی مه‌سه‌له‌که بکات، وه وه‌زیری ناوخۆی ڕژێم داوا له ڕابه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سوریا."
پاشـان نووسیویه‌تی،" ڕایده‌گه‌یه‌نم که‌وا من ئاماده‌م بۆ وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕژێم چ له قاهیره یان له تونس یاخود له ئسته‌نبوڵ، به مه‌رجێـک 160 هه‌زار ده‌سـتگیرکراو له په‌ندیخانه‌کانی سوریا ئازادبکرێن و به تایبه‌تی ژنان و ئه‌وانه‌ی له موخابه‌راتی جویـیه و زیندانی سه‌یدنایا ده‌سـتگیرکراون، پاشـان درێژکردنه‌وه یان نوێکردنه‌وه‌ی پاسپـۆرتی ئه‌و هاوڵاتیـیه سوریایـیانهی له ده‌ره‌وه‌ن بۆ به لایه‌نی که‌م بۆ 2 سـاڵ."
ده‌شڵێت " هه‌ره‌چه‌نده بڕوام به‌م ڕژێمه نیـیه که منداڵ ده‌کوژێت و بۆردومانی نانه‌واخانه و زانکۆکان ده‌کات و ژێرخانی وڵاته‌که وێرانده‌کات، به‌ڵام ئه‌م پـێشـنیارهم نیازپاکیـیهکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌که و قسه‌کردن له‌سه‌ر قۆناغی گواستنه‌وه تاوه‌کو خوێنی زیاتر نه‌ڕژێت.
ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا که به‌شێـکه له هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن، به‌په‌له ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به‌م پـێشـنیارهوه نیـیه و ڕه‌تی کرده‌وه هیچ جۆره سه‌ودا یان دانوسـتاندنێـک له‌گه‌ڵ ڕژێمدا بکرێت.
ده‌شڵێن ئه‌مه به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ی دۆحه‌یه که هاوبهندیـیهکهی له‌سه‌ر دامه‌زرا و تیایدا هاتووه نابێت به هیچ جۆرێـک دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌دا بکرێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سیاسی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن، له‌وانه هه‌یثه‌م ئه‌لمالح و عه‌لی بیانونی له‌م باره‌یه‌وه ڕه‌خنه‌یان له ئه‌لخه‌تیب گرت، ده‌ڵێن ده‌بوایه خه‌تیب به ناوی خۆیه‌وه ئه‌م پـێشـنیاره‌ی بکردایه نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن.