له وتووێژێکی ئه‌م دواییانه‌دا، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان کوتی که گرووپی ئاسایش و بازرگانی ناسراو به ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای جێگره‌وه‌یه‌کی گرنگ بۆ یه‌کیه‌تی ئه‌وڕووپا پێشنیار به تورکیا ده‌کات. لێدوانه‌کان له ده‌مێکدا دێن که پێشنیاری تورکیا بۆ بوون به ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌وڕووپا هه‌روا به بون به‌ستی ماوه‌ته‌وه. په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دۆریان جۆنز له ئیستانبوڵه‌وه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ناردوه.
به‌رهه‌ڵستی چه‌ندین وڵاتی یه‌کیه‌تی ئه‌وڕووپا به‌رامبه‌ر به پێشنیاری تورکیا بۆ تێکه‌ڵ بوون به پله‌کانی یه‌کیه‌تیه‌که پێشنیاری ئه‌ندامه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی هێناوه‌ته ڕاوه‌ستانێكی ڕاسته‌قینه.
پاشان، هه‌ینی ڕابردوو له وتووێژێکی سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن، سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌ردۆغان تێ بینی یه‌کی به گرنگ نه‌گرت که پێشنیاری ئه‌ندامه‌تی وه‌ک بۆمبێکی دیپڵۆماتی ناوزه‌د کرد.
سه‌رۆک وه‌زیر گوتی ئه‌گه‌ر شته‌کان بۆ یه‌کیه‌تی ئه‌وڕووپا به باشی ناچنه پێش، که‌وابێت وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیری 75 ملیۆن که‌سی ئه‌و ده‌توانێت له هه‌وڵی جێگای دیکه دابێت.
ئه‌و کوتیشی که "شانگهای پێنج باشتر و به‌هێزتر له یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایه و ئێمه بایه‌خه‌کانی هاوبه‌شمان له گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یه."
شانگهای پێنج، ئێستا ناسراو به ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای، وڵاته‌کانی ڕووسیا، چین و تاجیکستان له گه‌ڵ تورکه‌کانی کازاخستان، ئۆزبه‌کستان و قیرقیزستان له یه‌کتر کۆده‌کاته‌وه. ئۆزبه‌کستان له ساڵی 2001 تێکه‌ڵ به ڕێکخراوه سه‌ره‌کیه‌که بوو.
له بناخه‌دا، ڕێکخراوه‌که باری ئاسایش و بازرگانی هه‌یه. پاره‌که گرووپه‌که پێوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ تورکیا نوێ کرده‌وه و وه‌ک لایه‌نێکی وتووێژی ناوزه‌د کرد.
مه‌یلی ئاشکرای ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به ڕێکخراوی ناوبراو، ناسراو به SCO له لایه‌ن ئۆپوزسیۆنی سه‌ره‌کی تورکیاوه ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا، که کوتیان ئه‌ندامانی شانگهای خوازیاریهکی که‌میان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ و دیمۆکراسی هه‌یه. به‌ڵام لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر هاوکاته له گه‌ڵ راوه‌رگرتنێکی تورکیا که بۆی ده‌رکه‌وت ته‌نیا یه‌ک له سێ به‌شی خه‌ڵک پشتیوانی له پێشنیاری تورکیا بۆ ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئه‌وڕووپا دا ده‌که‌ن. ئه‌م ڕاوه‌رگرتنه له پله‌یه‌کی نزم دایه و له چاو په‌سندکردنی جارێک که 70 له سه‌د بوو گه‌لێک دابه‌زیوه.
ڕاوه‌رگرتنه‌که له لایه‌ن ئه‌ده‌م EDam، گرووپێکی لێکۆڵینه‌وه بنکه له ئیستانبوله‌وه، به‌ڕێوه‌چوو. به‌رپرسی ئه‌و گرووپه، سینان ئولگه‌ن، ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای سرووشتی جیگای ده‌مه‌ته‌قه‌ی لێدوانه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر، ئه‌و باوه‌ڕی وایه ئه‌وه کاریکی ئه‌وتۆ ده‌کات خه‌ڵک لایه‌نگری لێبکات.
ئولگه‌ن: " ئه‌وه یه‌که‌م جاربوو ئێمه په‌یامێكی له ئه‌و شێوه‌یه له سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ببیسین. به‌ڵام ئه‌و به باشیش ئاگاداره که به ئه‌و شێوه ئاخاوتنه کاردانه‌وه‌ی ناله‌باری له لایه‌ن ڕای گشتی تورکیاوه پێ ناگات، به له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که ئیستا له تورکیا خه‌ڵکێکی زۆرترله بژاره‌ی درێژه پێنه‌دان به وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ یه‌کیه‌تی ئه‌وڕوپا سه‌باره‌ت به پێشنیاری ئه‌ندامه‌تی پشتیوانی ده‌که‌ن."
به‌ڵام وه‌کی گرووپی شانگهای ڕێکخراوێکی پێوه‌ندیدار به باری ئاسایشه، توێژێنه‌ران ئاماژه ده‌که‌ن که هه‌ر چه‌شنه ئهندامهتێکی تورکیا ده‌کرێت وا بکات زیان به ئه‌ندامه‌تیه‌که‌ی له ناتۆ دا بگه‌یه‌نێت، خاڵێک ڕۆژی دووشه‌مه له لایه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ویکتۆریا نۆڵندهوه هاته گۆڕێ.
نوڵند:" به شێوه‌یه‌کی ئاشكرا ئه‌وه ده‌بێته جێگای سه‌رنج، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیه که تورکیا ئه‌ندامێکی ناتۆشه، بۆیه ده‌بێت بزانین مه‌سه‌له‌که چۆن ده‌چێته پێش."
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، له کاتی قسه‌کردنی دا ناوی ئاشکرا نه‌کرد، کوتی هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ک له گۆڕێ دا نیه و وڵاته‌که‌ی ڕێبازی چه‌ندین لایه‌نه‌ی گرتۆته به‌ر.
گه‌ڵێک له چاودێران له تورکیا لێدوانی سه‌رۆک وه‌زیر زیاتر وه‌ک مانۆڕێکی دیپڵۆماتی ده‌بینن هه‌تا ئه‌وه‌ی وه‌ک گۆڕانێک له ستراتێجیدا، ئه‌مه‌ش به پێی وتارنووسی دیپڵوماتی سهمیه ئیدز بۆ ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف ی تورکیه‌یه.
تۆێژێنهر ئولگه‌ن ده‌ڵێت داخوا ئه‌وهه‌وڵانه سهرکهتوودهبن یان نا ده‌کرێن به باشی مسۆگه‌ری بکه‌ن چه‌نده قسه‌کانی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان به گرینگی دێنه ده‌رێ.
ئولگه‌ن: "ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا سه‌رنجی تورکیا بۆ لای خۆی ڕانه‌کێشێت، ئه‌وه ئێمه ده‌توانین چاو له ئه‌ولێدوانه بکه‌ینه‌وه و وای لێکده‌ینه‌وه یه‌که‌م ئاماژه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی تورکیایه که له جیاتی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئه‌رووپا به جیدی ده‌ست به له به‌رچاوگرتنی بژاره‌کانی دیکه ده‌کات."
شیکاران ئاماژه ده‌که‌ن که هه‌رچه‌شنه پێشکه‌وتنێکی گه‌ڵێک گرنگ له پێشنیاری ئه‌نکارای بۆ ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپادا ده‌توانێت ئه‌و به‌رهه‌ڵستیه‌ی ئێستای گشتی به‌رامبه‌ر به پێشنیاره‌که به ئاسانی بگۆڕێت. به‌ڵام باوه‌ڕ به خۆبوونێکی نوێ له تورکیادا له ئارادایه، ئه‌ویش دامه‌زراو له سه‌ر ئابووری له ئاستێ په‌ره‌دایه، که مانای ئه‌وه‌یه ڕێبه‌رایه‌تی سیاسی وڵات ئاگادای ئه‌وه‌یه که هه‌ڵبه‌ت ئێستا ئالتێرناتیڤه‌کانی دیکه‌ش بۆ ئه‌ندامه‌تی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپادا هه‌ن.