ڕووسیا نیگه‌رانی خۆی نیشـان داوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل ناو سوریایان بۆردومانکردووه.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر کارێـکی له‌م جۆره پـشـتڕاست بکرێت، ئه‌وا به‌پـێی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێته هێرشێـکی بێ پاساو له دژی سه‌روه‌ری وڵاتێـک.
جێی ئاماژه‌یه هه‌واڵی جیاواز له باره‌ی ئه‌م هێرشه ئاسـمانیـیه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هه‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل له ناوه‌ندێـکی توێژینه‌وه‌یان داوه له نزیک دیمه‌شق و له ئاکامدا ناوه‌نده‌که وێرانبووه و 2 کارمه‌ندی کوژراون. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئیسرائیل و ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل له‌سه‌ر سنووری سوریا له‌گه‌ڵ لوبناندا له کاروانێـک ماشێنیان داوه که پارچه‌ی موشه‌کیان بۆ حزبوڵڵای لوبنان ده‌گواسته‌وه.
حزبوڵڵا لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و هاوسۆزی ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا نیشـان دا.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئیسرائیل هیچ لێـدوانێـکی فه‌رمی له‌م باره‌یه‌وه نه‌داوه.