سه‌رۆکی کاتی وڵاتی مالی ديۆنكۆندا تراوری، مه‌سه‌له‌ی وتووێژکردنی له‌گه‌ڵ میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان به دور ده‌زانێت، ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان به‌سه‌ر هه‌رێمی باکوری وڵاته‌که‌دا گرتبوو. ده‌شڵێت ته‌نها ئاماده‌یه دیالۆگ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی سیکیولاری ناسراو به ته‌وارق بکات.
چه‌کدارانی ته‌وارق له مانگی یه‌کی سـاڵی ڕابردوو له هه‌رێمی باکوری مالی ده‌ستیان به هێرشکردن کرد به مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی، به‌ڵام دواتر چوونه پاڵ ئیسلامیـیه‌کان له پـێناو ئه‌وه‌ی کۆنترۆڵی ناوچه‌ی باکوری مالیدا بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له دوای کوده‌تایه‌ک که هه‌ره‌سی به حکومه‌ت هێنا. پاشـان ئیسلامیـیه‌کان چه‌کدارانی سه‌ر به تهوارقیان وه‌لاوه نا و هه‌وڵی سه‌پاندنی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی توندیان دا.
سه‌رۆکی کاتی مالی ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا بۆ ڕادیۆی فه‌ڕه‌نسـایی گوتی ته‌نها کۆمه‌ڵ که ئه‌و بیر له دانوسـتاندن له‌گه‌ڵیدا ده‌کات، بزوتنه‌وه‌ی نیشتیمانی ته‌وارق بۆ ڕزگاری ئهزهواده. سه‌رۆکی مالی ده‌ڵێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌بێت یه‌که‌م جار واز له داواکاری خاوه‌نێتی ناوچه‌یی بهێنێت.
شایه‌نی باسه دوێنێ ئه‌و هه‌واڵانه له گۆڕێدابوون که هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا کۆنترۆڵی سێ شـارۆچکه‌ی سه‌ره‌کیـیان له باکوری مالی کردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی میلیتانه‌کانی سه‌ر به تۆڕی ئه‌لقاعیده له دوایـین بنکه‌یان هه‌ڵاتن و به چه‌که‌کانیانه‌وه ڕوویان له ناوچه‌کانی بیابانی مه‌زن کرد.