کاربه‌ده‌سـتانی خوجێی و سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن نوێنه‌رانی کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆ‌ن مۆبیل و کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتان پـێکه‌وه سه‌ردانی ناوچه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری پارێزگای که‌رکوکیان کردووه به مه‌به‌سـتی تاوتووێکردنی مه‌سه‌له‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌که‌دا.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز له زاری ئاڤێسـتا شێخ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شـارۆچکه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیره‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه که‌وا سه‌ردانه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه بووه و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازکراوه له باره‌ی چۆنێتی کارئاسـانی بۆ کۆمپانیاکه له ناوچه‌که بکرێت.
ئاڤێسـتا شێخ محه‌مه‌د گوتووشیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان مافی ته‌واوی خۆیه‌تی گرێبه‌ستی ده‌رهێنانی نه‌وت مۆربکات.
جێی ئاماژه‌یه به‌غدا هه‌میشه ڕه‌خنه‌ی له‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێم گرتووه و ده‌ڵێت ئه‌وانه کاری حکومه‌تی ناوه‌ندیـیه.
ئێکسۆ‌ن مۆبیل که له‌وه‌تای سـاڵی ڕابردووه‌وه شه‌ش گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا مۆرکردووه، که‌وتووه‌ته نێوان ئه‌م ناکۆکیـیه‌ی به‌غدا و هه‌ولێره‌وه و هه‌وڵ ده‌دات درێژه به گرێبه‌سته‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا بدات.
ئێکسۆ‌ن مۆبیل گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له کێڵگه نه‌وتیـیه‌کانی ڕۆژئاوای قوڕنه‌ی باشوری عێراقدا که به به‌های 50 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت.