پێنج پیاوی که تاوانبار کراون به ده‌ستدرێژی سێکسی و کوشتنی کچێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵانی هندی له دادگا دانیان به تاوانه‌که‌یاندا نه‌نا. ئه‌و دۆسێیه له ته‌واوی هندستان ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
پارێزه‌رانی به‌رگری ده‌ڵێن ئه‌و پیاوانه بێتاوانی خۆیان له ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یاند له دادگایه‌کی نیودهلی بۆ تاوانی دژ به ژنان.
بڕیاره دادگاکه له ڕۆژی سێسه‌ممه گوێ له گه‌واهده‌ران بگرێت. ئه‌گه‌ر تاوانه‌که‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت ئه‌وا بۆی هه‌یه هه‌ر پێنج پیاوه‌که ڕووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ ببنه‌وه.
که‌سێکی دیکه‌ش که ته‌مه‌نی له هه‌ژده ساڵ که‌متره له دادگای که‌سانی ژێر 18 ساڵان دادگایی ده‌کرێت.