شه‌ممه، کۆنفرانسی"ڕیبازی ئاسایش" له شاری میونخ، له ئاڵمانیاسرنجی خسته سه‌ر قه‌یرانی سوریا
و ڕێگه چاره‌کان بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆ له‌م وڵاته. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌وڵه‌کان ده‌ست پێ بکرینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاکانی کۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆ. پێشتر له‌م هه‌فته‌یه، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سوریا مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب گوتبوی ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بکات.
یه‌کێک له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه باشه چۆن ده‌کرێت کۆده‌نگی نێوان لایه‌نه‌کان به هه‌ڵوێستی جیاواز دروست بکرێت.
دکتۆر که‌مال سیدو به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه داوا ده‌کات چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ قه‌ریرانی سوریا بدۆزرێته‌وه. د.سیدۆ لۆمه‌ی ڕژێمی سوریا و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنی سوریاش ده‌کات بۆ ئه‌و خوێنڕێژییه‌ی سوریا و ده‌ڵێت هیواداره ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا بتوانهن چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه بدۆزنه‌وه.
نوسه‌رو چالاکوانی سیاسی وهلیدحاجی ده‌ڵیت ده‌ستی ڕژێمی سوریا و عاڵقیهکی زۆر نزیکی ڕژێم ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵک سووره.
سه‌باره‌ت به ڕێکخستنی ناوماڵی ئۆپۆزسیۆنی کوردی سوریا، به‌ڕیز حاجی ده‌ڵێت، زۆر باشه کورده‌کان پێش ئه‌وه‌ی شوڕشوانی خه‌ڵکی تر بن، شۆڕشوانی خۆیان بن.
دکتۆر که‌ماڵ سیدو ده‌ڵێت وا باشه 'ده‌سته‌ی بڵند' کوردی به‌هێز بکرێت و ده‌سته‌ڵاتی بکرێت به ئه‌مری واقیع له هه‌رێمی کوردی(هه‌روه‌ک چۆن له عێراق وایه) و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه به‌هێز بکات.