ئەندامانى لیستى عیراقیە توانج و ڕەخنەیان ئاڕاستەى ئوسامە نوجهیفى سەرۆکى پەرلەمان دەکەن کە تائیستا هاوشێوەى ئەندامانى فراکسیۆنەکەى پۆستەکەى بەجێنەهیشتوە و بایکۆتى کوبونەوەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقی نەکردوە. محمد خالید، بڕیاردەرى پەرلەمانى عیراق ڕایگەیاندوە نوجهیفى نامەى دەست لە کارکێشانەوەکەى ئاڕاستەى سەرکردهکانی لیستى عێراقیە کردوە تا سەرپشکبن لهوهی هەرکاتێک بە پێویستیان زانى بەکاریبهێنن.
عەلى ئەدیب وەزیرى خوێندنى باڵا له حکومەتی نێوهندی عێراقدا ڕایگەیاندوە بایکۆتى وەزیران و پەرلەمانتارانى لیستى عێراقیە لە دانیشتنەکانى حکومەت و پەرلەمان هەوڵێکى سیاسیە و پەیوەندى بە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەوە هەیە.
لهلایهکی تریشهوه موقتەدا ئهلسەدر کۆبونەوەى بە وەزیرانى ڕەوتەکەى کردووە وهک دهگوترێت بۆ دوو مهبهست، یهکهمیان تا پێێان بڵێت ئامادەنەبن بەوەکالەت شوێنى وەزیرەکانى لیستى عێراقیە پڕبکەنەوە و دووهمیشیان پرسى کشانەوەیان لە حکومەت تاووتوێکردوە.
نورى مالکى سەروک وەزیری عێراق لە ئیستادا بەوەکالەت پۆستى هەشت وەزیرەکەى لیستى عێراقیەى پڕکردوەتەوە و هەڕەشەى لە سەرکارلابردنیان دەکات ئەگەر تا یهک مانگ خۆیان یەکلانەکەنەوە لەسەر گەڕانەوەیان بۆ پۆستهکانیان.
زانیاری زیاتر له دهقی ڕاپۆرتهکهدایه: