ده‌یان که‌س له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌کانی به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی شاری که‌رکوکدا ده‌کوژرێن.
پارێزگاری که‌رکوک که هه‌ربۆخۆشی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایشی پارێزگای که‌رکوکه ده‌ڵێت به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه 15 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 150 که‌سیش بریندارن و له سه‌رجه‌م برینداره‌کان ته‌نها 40 که‌سیان له نه‌خۆشخانه هێڵراونه‌ته‌وه و ده‌شڵێت خۆشبه‌ختانه هیچ یه‌کێک له برینداره‌کان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێکیان برینه‌کانیان سه‌خته.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کێک له پیلان دانه‌رانی ئه‌و هێرشانه‌ی یه‌کشه‌ممه ده‌ستگیرکراوه و زانیاری زۆریشیان لێ ده‌ستکه‌وتووه.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری که‌رکوک ده‌شڵێت ئه‌م ڕووداوانه جه‌خت له پێویستی ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزی ئاسایشی کوردی ده‌که‌ن له پارێزگاکه‌دا واته هێزی ئاسایشی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان که وه‌ک ده‌ڵێت ژماره‌یان له پێنج هه‌زار که‌س زیاتره و ده‌شڵێت ئه‌م سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌یه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ جێگیرکردنی ئاسایش له پارێزگاکه‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: