ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی لوبنان ده‌ڵێت له‌شـکری وڵاته‌که‌یان له نزیک سـنووری سوریا گه‌مارۆی گوندێـکی داوه، ئه‌مه‌ش له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆسه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ هێزێـکی له‌شـکری له نزیک ئه‌و گونده دانرا و بووه مایه‌ی کوژرانی ئه‌فسه‌رێـک و سه‌ربازێـک و برینداربوونی 7 سه‌ربازی دیکه.
ئاژانسه‌که ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و ڕێـگهیانهی ده‌چن بۆ گوندی عرسـال، له‌شـکر خاڵی پـشـکنینی له‌سه‌ر داناون و هه‌روه‌ها له کێڵگه‌کانی ده‌وروبه‌ری گونده‌که هێزی له‌شـکری بڵاوبوونه‌ته‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵێـکی له‌شـکری لوبنان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت ژماره‌یه‌ک که‌س له‌سه‌ر هێرشه‌که ده‌سـتگیرکراون.
سه‌رۆکی لوبنان میشێل سوله‌یمان به باوکی ئه‌فسه‌ره کوژراوه‌که‌ی گوتووه له‌شـکر سووره له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردنی و دادگایی‌کردنی ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان له هێرشه‌که‌دا هه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه بۆسه‌که له‌و ده‌مه‌دا بۆ ئه‌و هێزه‌ی له‌شـکر دانراوه که هه‌وڵی ده‌سـتگیرکردنی گومانبارێـکیان ده‌دا. گومانباره‌که‌ش ته‌قه‌ی لێـکراوه و کوژراوه.