هاوڵاتیـیه میسریـیه‌که‌ی له ڤیدیۆیه‌کدا وێنه‌که‌ی بڵاوبووه‌وه که چۆن ئێواره‌ی هه‌ینی ڕابردوو له به‌رده‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی میسر له قاهیره‌ی پایته‌خت له لایه‌ن هێزێـکی پـۆلیسه‌وه لێـیدار و جله‌کانی به‌ریان دادڕی، دوێنێ شه‌ممه له لێـدوانێـکیدا بۆ ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی نکوڵی کرد و گوتی به ده‌سـتی خۆپـیشـانده‌ران وه‌های لێـکراوه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه حه‌ماده سابیری ته‌مه‌ن 48 سـاڵ قسه‌کانی گۆڕی و به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی گوت، له ڕاستیدا به ده‌سـتی پـۆلیس ئه‌و سووکایهتیـیهی پـێـکراوه و بۆیه شه‌ممه ڕاستیـیه‌که‌ی نه‌گوتووه، چونکه له ئێسـتادا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌که‌ن.
حه‌ماده به که‌ناڵێـکی ئه‌لحه‌یاتی میسری گوت که‌سوکاره‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێـکردووه حاشای لێبکه‌ن ئه‌گه‌ربێت و ڕاستیـیه‌کان نه‌ڵێت، هه‌روه‌ها نکوڵی کرد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵێنیان پـێدابێت پاره یان کاری بده‌نێ تاوه‌کو تاوانه‌که بخاته ئه‌ستۆی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه.