ژینگە و ژینگەپارێزی، ڕۆڵی مرۆڤ لە ڕێکخستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتیەکان بۆ سوودی خۆی و گیان لەبەران، پارێزگاری لە ژینگە بۆ بەسەربردنی ژیانێکی تەندروست، تەوەرەی باسی ئه‌م وتووێژه‌یه له‌گه‌ڵ شێرکۆ وەهبی شارەزای بواری ژینگە لە وڵاتی سوید.
شێرکۆ وەهبی ده‌ڵێت ئه‌م زه‌ویـیه‌ی ئێمه ژیان و گوزه‌رانی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، ژینگه‌ی ئێمه پـێـکدههنێت. هه‌موو ئه‌و شـتانه‌ی ده‌وروبه‌رمانن، هه‌ر له (سرووشته‌وه بۆ کۆمه‌ڵگه، هه‌وا، ئاو، زه‌وی، ماڵ و خانووبه‌ره، مه‌ڵبه‌نده‌کانی کارکردن، خوێندنگه، ڕێگاوبان، خوارده‌مه‌نی) ، ژینگه‌ی ئاده‌میزاده‌کان پـێـکده‌هێنن.
پاشـان ده‌ڵێت ژینگه هه‌میشه له گۆڕاندایه، به‌هۆی پـێشـکه‌وتن و کهشهسهندنهوه، مرۆڤ له‌م سه‌د سـاڵه‌ی دوایـیدا کاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ژینگه و ده‌وروبه‌ری خۆیدا هێناوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاروبار و چالاکیـیانه‌ی ئه‌نجامی داون.
ده‌شڵێت ئه‌مانه هه‌موویان بوونه‌ته تێـکچوونی ژینگه و دروسـتبوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بۆ بوونه‌وه‌ر و ڕووه‌ک و ئاده‌میزاد. بۆ نمونه بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین نه‌خۆشی، په‌تا، نه‌خۆشیـیه درمه‌کان، ڕاستی ئه‌م قسانه ده‌سه‌لمێنن. ئینجا مه‌به‌ست له ژینگه‌پارێزی، پاکڕاگرتنی ژینگه‌یه و دروخستنه‌وه‌ی مهترسیـیهکانه و که‌مکردنه‌وه‌یه‌تی به‌پـێی ئه‌و توانایه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی.
سه‌باره‌ت به ئاسـتی ژینگه پارێزی له هه‌رێمی کوردسـتان، شێرکۆ وەهبی ده‌ڵێت له ئاسـتێـکی زۆر نزمدایه، چونکه ئه‌گه‌ر یه‌ک له پـێناسهکانی ژینگه به واتای مه‌ڵبه‌ندی گوزه‌رانی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا ده‌بێت شوێنێـکی ته‌ندروست و له‌بار و چاکبێت بۆ ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤ، به‌ڵام مه‌خابن ژینگه‌ی کوردسـتان به گشـتی و شـاره‌کان به تایبه‌تی ژینگه‌یه‌کی ژه‌هراویـیه، ئینجا هه‌ر له زه‌وی و ئاو و خاک و هه‌واکه‌یه‌وه بگره هه‌تا ده‌گاته ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریش ژینگه‌یه‌کی نائاسایییه بۆ ژیان و گوزه‌ران.