سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پێشنیاری وتووێژی ڕاسته‌وخۆی ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ ئێرانێ، وه‌ک جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ڕۆژی شه‌مه ئاماژه‌ی پێکردوه، دوکتور ئاوات، شاره‌زایه‌کی باری سیاسی ئێران ده‌ڵێت، " ئه‌مه‌ریکێکان به‌ڵگه‌یان هه‌یه که ئێران به ته‌مای چه‌کی ناوکیه". به‌ڵام پێشی وانیه بزانرێت داخوا ئه‌و پێشکه‌وتنه تا چ ڕاده‌یه‌ک بوه و ئهگهربهڵگهیهکیش هه‌بێت، شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه له کاتی خۆی دا ئه‌مریکێکان له دژی ئێرانێ به کاری بێنن.
دوکتور ئاوات پێی وانیه ئێران بیسه‌لمێنێت که پڕوگرامه ناوکیه‌که‌ی لایه‌نی له‌شکری نیه، مه‌سه‌له‌یه‌ک که ئه‌مه‌ریکا و ئیسرایڵ و ڕۆژئاوا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایه بیرده‌که‌نه‌وه.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له مێدیاکان دا ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ئێران له ناوچه‌که دا پاڵشتێک بۆ حکومه‌ته‌که‌ی سوریایه، دوکتور ئاوات وای ده‌بینێت که ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سوریا ئیمتیاز ناده‌نه ئێرانێ چونکه ئه‌و وڵاتانه "پێیان وانیه بهشارئهل ئه‌سه‌د زۆر له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێ ده‌مێنێته‌وه".