له یه‌که‌مین سه‌ردانی ڕێبه‌رێـکی ئێرانی بۆ میسر له‌وه‌تای دامه‌زارندنی کۆماری ئیسلامی له سـاڵی 1979 ، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشـته پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره پـێشـوازی فه‌رمی له ئهحمهدینهژاد کرد و پاشـان بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک له یه‌کێـک له هۆڵه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌که وت‌ووێژیان ئه‌نجام دا. ده‌ڵێن تیایدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر قه‌یرانی سوریا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئهحمهدینهژاد له چوارچێوه‌ی دوازدهمین کۆنگره‌ی هاریکاری ئیسلامی دێت که هه‌ردوو ڕۆژی چوارشه‌ممه و پـێـنجشه‌ممه له قاهیره سـازده‌کرێت.
پـێشـوازیکردنی مورسی له ئهحمهدینهژاد بووه مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێـک له میسریـیه‌کان. ده‌ڵێن کاتی خۆی مورسی گوتوویه‌تی چاوی به نوێنه‌ری ئێران له وڵاته‌که‌ی ناکه‌وێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئێران هه‌ڵوێسـتی خۆی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا نه‌گۆڕێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئێران سه‌ردانی ئه‌زهه‌ری کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب گه‌وره شێخی ئه‌زهه‌ر کۆبووه‌وه.
پاشـان ئه‌زهه‌ر به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا هاتووه، گه‌وره شێخی ئه‌زهه‌ر داوای له ئهحمهدینهژاد کردووه کاربکات بۆ ڕاگرتنی ئه‌و خوێن ڕشـتنه‌ی وا بۆ نزیکه‌ی دوو سـاڵه له سوریا به‌رپابووه. داواشی لێـکردووه ئێران ڕێز له به‌حره‌ین بگرێت وه‌ک وڵاتێـکی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها ده‌سـتوه‌رنه‌داته کاروباری وڵاتانی که‌نداوه‌وه و مافی خه‌ڵـکی سووننه‌ی ئێران بپـارێزێت، به تایبه‌تی له هه‌رێمی ئه‌حوازی باشوری ئێران‌دا.